کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەفدێكی حكومەتی عیراق سەردانی دەروازەی سنوری كێلێ و سەیران بەن دەكات

.

10:34 PM - 21/01/2018

وەفدێكی حكومەتی ناوەندی  بۆ بەڕەسمی ناساندنی سەردانی دەروازەی سنوری كێلێ و سەیران بەند دەكات.
جەوهەر رەسوڵ بەرێوەبەری گومرگی راپەرین بەگەلی كوردستانی راگەیاند: رۆژی چوارشەمە وەفدێكی حكومەتی ناوەندی عیراق سەردانی مەرزی كێلێ و سەیران بەند دەكات و ئامانجی وەفدەكەش بەسەركردنەوە و بڕیاردان دەبێت لەسەر رەزامەنی حكومەتی عیراق بۆ دیاریكردنی كاتی كردنەوەی مەرزەكە، بەرێوەبەری گومرگی راپەرین راشیگەیاند: بۆ یەكەمین جارە وەفدێكی حكومەتی فیدراڵ سەردانی مەرزی كێلێ دەكات  و بەمەش بەڕەسمی ناساندنی مەرزی كێلێ  لەقۆناغی كۆتایی نزیكبۆتەوە و كاریگەری زۆری دەبێت لەسەر جموجۆڵی بازرگانی لەنێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئیران.

VmXjZ3CLHh8

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە