کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی سەردانی ئەرسەلان بایزی كرد

.

09:55 PM - 21/01/2018

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە ٢١/١/٢٠١٨ كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەبارەگای مەكتەبی سیاسی لەشاری هەولێر سەردانی د. ئەرسەلان بایزی كرد.
سەردانەكەی جێگری سكرتێری گشتی بەمەبەستی هەواڵ پرسینی د. ئەرسەلان بایز بوو و كۆسرەت ڕەسول دڵخۆشی خۆی بە جێگیری تەندروستی بەڕێزیان دەربڕی و هیوای سەلامەتی بۆ خواست.
لای خۆیەوە د. ئەرسەلان بایز سوپاسی جێگری سكرتێری گشتی كرد و هیوای خواست هەمیشە ساغ و تەندروست بێ.

2754182112018_1D3C8AE7-FF77-4658-A449-1E3.jpg

3254182112018_A69B3357-3676-432E-B36A-927.jpg

3954182112018_CBFA4EA9-1167-4FB5-9AD4-D85.jpg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە