کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆك كۆماری عیراق بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی پیو كەی میدیا دەكات

.

09:51 PM - 21/01/2018

بەڕێز مامۆستا کاروان ئەنوەر سەرنوسەر و
بەڕێزان   رۆژنامەنوس و  کادیرانی سایتی PUKmedia ی ئازیز
بە بۆنەی تێپەڕبوونی پانزدە ساڵ بەسەر دامەزراندنی سایتی پیو كەی میدیاەوە،گەرمترین پیرۆزبایی خۆم پێشکەش بە یەک بە یەکی ئەندامانی خێزانی ئەم رۆژنامە ئەلکترۆنییە رەسمییە دەکەم داوای پێشکەوتن و گەشەکردنی هەمیشەیی بۆ دەکەم.
پیو كەی میدیا هەر لەسەرەتای کارکردنییەوە تا ئەمڕۆ بە راستگۆیی و بوێریی و بەرپرسیار لە ئاست مەسەلە نیشتمانییە کورستانیی و عێراقییەکاندا بگرە ناوچەییەکانیشدا، خۆی ناساندوە کە ووردیی و بەدواداچوونی راستییەکان مۆرکێکی ئەم سایتە گرنگەیە، هەر بۆیە وەک سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو جێگەی خۆی کردۆتەوە لای خوێنەر و ئەوانەی سەردانی ئەم پێگە ئەلکترۆنییە دەکەن .هاوکات پیو كەی میدیا ناوبانگێکی میدیایی و پیشەیی گرنگی پەیدا کردوە لای خەڵک و لە ناوەندە سیاسیی و رۆژنامەییەکاندا. ئومێدەوارم پیو كەی میدیا درێژە بەم نەریتە پیشەیی و رۆژنامەییەی خۆی بدات و بەشەکانی بەرەوپێش ببات بە تایبەتیی بەشە عەرەبییەکەی، بەو ئامانجەی خوێنەرەکانی بەو زمانە چ لە ئاستی عێراقییدا چ لە ئاستی ناوچەییدا زیاتر بە لایەن جیاجیاکانی کۆمەڵی کوردستان ئاشنابن، ببێتە فاکتەری قوڵکردنەوەی چەمکەکانی پێکەوە ژیان و تەبایی نێوان هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵی عێراقیش. بە تایبەتیی لەم کاتەدا کە پەیوەندیی رووناکبیریی و سیاسیی لە ناو هەمواندا پێویستە بە مەبەستی خۆشکردنی زەمینەی لێکتێگەشتن و دیالۆگ جدی و راشکاوانە لە نێوان هەموو لایەنەکان و چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێراوەکان لەوانە کێشەکانی نێوان هەردوو حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەسەر بنەماکانی دەستور لە پێناوی چەسپاندنی پایەکانی سیستمە فیدراڵیی و دیموکراسیەکەی وڵاتمان کە مافەکانی هەموان لە سایەی دەوڵەتی هاوڵاتی بووندا زامن و دەستەبەر بێت. لەم روەشەوە پیو كەی میدیا دەتوانێت شانبەشانی میدیاکانی دەستە خوشکی بە گیانێکی پیشەیی و هەست بە لێپرسراوێتی نیشتمانییەوە رۆڵی بەرچاو ببینێت. هەموو ساڵێکتان بەخۆشیی، پیو كەی میدیاش هەر لە گەشەکردن و پێشکەوتندابێت.
دکتۆر فوئاد مەعسوم
سەرۆک کۆمار

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە