کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عەلاق: چاوەڕوان دەكرێت خولێكی فراوانتری گفتوگۆی ڕەسمی لە نێوان هەرێم و بەغدا دەستپێبكاتەوە

.

09:45 PM - 21/01/2018

چاوەڕوان دەكرێت خولێكی فراوانتری گفتوگۆی ڕەسمی لە نێوان هەرێم و بەغدا دەست پێ بكاتەوە.
عەلی عەلاق ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران و سەركردەی دیاری ناو حزبی دەعوە لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: چاوەڕوان دەكرێت لە ماوەیەكی نزیكدا خولێكی تری گفتوگۆی ڕەسمی فراوان لە نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵدا دەست پێ بكات و تەئكیدیشی كردەوە كە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق خوازیاری چارەسەركردنی كێشە هەڵواسراوەكانی نێوان بەغداو هەرێم و پێدانی شایستە دارایی و ئابووریەكانێتی لەچوارچێوەی دەستووردا.
وتیشی: دیداری چەند ڕۆژی ڕابردووی لیژنە تەكنیەكانی نێوان هەردوولا گفتوگۆكانی نێوان بەغداو هەرێمی بردە قۆناغێكی باشتری لێك تێگەیشتن و زەمینە سازیەكی باشی خولقاند بۆ كۆبوونەوەكەی نێوان حەیدەر عەبادی و وەفدی هەرێمی كوردستان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە