کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزیری خوێندنی باڵا سەردانی پەیمانگەی تەكنیكی دەربەندیخان دەكات

.

09:36 PM - 21/01/2018

دوای زیاتر لەدوو مانگ راگرتن پرۆسەی خوێندن لەپەیمانگەی تەكنیكی دەربەندیخان دەستیپێكردەوە و وەزیری خوێندنی باڵاش سەردانی پەیمانگەكەی كرد.
دوای زیاتر لەدوو مانگ لەڕاگرتنی پرۆسەی خوێندن لەپەیمانگەی تەكنیكی دەربەندیخان بەهۆی بومەلەرزە وێرانكەرەكەی چەند مانگی ڕابردووەوە كە زیانێكی زۆری بەناوچەكە و بە تایبەت پەیمانگەی تەكنیكی گەیاند و پرۆسەی خوێندنی راگرت، لەچەند رۆژی رابردوودا جارێكی تر پرۆسەی خوێندن لەپەیمانگەكە دەستپَكردووە و ئەمڕۆش د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان و دكتۆر ئالان فەرەیدون سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی سەردانی پەیمانگەكەیان كرد.

TwSEZe7tubU

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە