کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مەلا بەختیار: باوەڕمان وایە لەكۆتاییدا عەفرین هاوشێوەی كۆبانێ سەردەكەوێت

.

09:06 PM - 21/01/2018

مەلا بەختیار ڕایگەیاند: باوەڕمان وایە لەكۆتایدا عەفرین هاوشێوەی كۆبانێ سەردەكەوێت.
مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی، لەمەكتەبی سیاسی، پێشوازی لەوەفدێكی حزبە كوردستانییەكان كرد، كە پێكهاتبوون لە جەبار میرزا رۆستەمی- سكرتێری یەكێتیی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان، شێخ عەلی- سكرتێری بزووتنەوەی ئاشتیخوازانی كوردستان، عەبدوڵڵا نازەنینی- سكرتێری حزبی رزگاری كوردستان، قادر شوانی- سكرتێری حزبی پێشكەوتنخوازی دیموكراتی كوردستان.
لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی بەگفتوگۆكردن لەبارەی بارودۆخی ئێستای كوردستان، كۆبوونەوەكەی دەستپێكرد و بارودۆخەكەی بەنالەبار ناوبرد و ئاماژەی بۆ ئەوەكرد: كە بەداخەوە حزبە كوردستانییەكان نەمانتوانیوە لەعێراق‌و ناوچە جێناكۆكەكان لیستێكی هاوبەش بۆ هەڵبژاردنەكانی عیراق دروست بكەین‌و بارودۆخەكە تێپەڕیی‌و هاوكات، ئەوەشی بەمایەی زیانگەیاندن بەیەكڕیزی كوردایەتی زانی‌و رەهەندی مەترسییەكانیشی لەسەر ئێستا و ئایندەی كوردستان‌و ئامانجەكانی میللەتەكەمان لەكوردستان شرۆڤە كرد‌و وتیشی: هیچ كاتێك گواستنەوەی ململانێكان لەكوردستانەوە بۆ بەغدا لەبەرژەوەندی نەتەوەكەمان نەبووە.
لەبارەی ئۆپراسیۆنی سەربازی توركیا دژ بەكانتۆنی عەفرین، مەلا بەختیار رایگەیاند: باوەڕموایە هەروەكو چۆن شەڕی سەری كانی توانی بیسەلمێنێ، هێزێك هەیە لەرۆژئاوای كوردستان، دەتوانێ سەربكەوێ‌و سەرەنجام هاوكێشەكان گۆڕان‌و لەدواجاریشدا، كۆبانی سەركەوتنی بەدەستهێنا، ئەوا ئەگەر لەعەفرینیش سەربكەون، دەتوانن فیدراڵ لەرۆژئاوای كوردستان بچەسپێنن.

285182112018_1.jpg

335182112018_2.jpg

395182112018_3.jpg

435182112018_4.jpg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە