کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەفدێكی كونسوڵخانەی ئەڵمانیا سەردانی بافڵ تاڵەبانی دەكات

.

08:23 PM - 21/01/2018

وەفدێكی كونسوڵخانەی ئەڵمانیا لەسلێمانی سەردانی بافڵ تاڵەبانی دەكات.
بافڵ تاڵەبانی پێشوازیكرد لە هێلێنا مێركس جێگری كونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان و دكتۆر لارس ئووڤە كێتنەر كونسوڵی كاروباری سیاسی و یارمەتی مرۆیی، لە دیدارێكدا بارودۆخی سیاسیی و ئەمنیی و ئابووریی عیراق و هەرێمی كوردستان و هەڵبژاردنەكانی داهاتوو تاوتوێكرا.
لەو دیدارەدا باس لە كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا كرا، كونسوڵی گشتی ئەڵمانیا جەختی لەپێویستیی بوونی دیالۆگێكی جددی لەنێوان هەولێر و بەغدا لەچوارچێوەی دەستووردا كردەوە و پاڵپشتیی ووڵاتەكەشی لەو رووەوە نیشاندا.
لە بەشێكی تری دیدارەكەدا، بافڵ تاڵەبانی تەئكیدیكردەووە: كە پێویستە بە دیالۆگ سەرجەم كێشەكان لەنێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا چارەسەر بكرێت، هەروەها مافە دەستوورییەكانی گەلی كورد پارێزراوبێت و كێشەی موچە و بژێوی خەڵك چارەسەر بكرێت.
هەر لەو دیدارەدا گفتوگۆكرا لەبارەی دۆخی كەركوك و دوزخورماتوو و پێویستی گەڕانەوەی تەواوی ئاوارەكان بۆ زێد و خاكی خۆیان و پاراستنی ژیانی هاوڵاتیان دووپاتكرایەوە، بەجۆرێك رەچاوەی پێگەی پێكهاتەكان و بەرژەوەندی دانیشتووانەكەی بكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە