کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ژمارەیەك برینداری چەكدارانی سوپای ئازاد گەیەنرانە نەخۆشخانەكانی توركیا

.

08:20 PM - 21/01/2018

ژمارەیەك برینداری چەكدارانی سوپای ئازاد گەیەنرانە نەخۆشخانەكانی توركیا.
یاسر عەبدولڕەحیم یەكێك لێپرسراوانی سەربازی گروپی فەیلەقی شام بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە: نزیكەی 25 هەزار چەكداری سوپای بەناو سوریای ئازاد كە توركیا پشتیوانیان دەكات لە پڕۆسەی پەلاماردانی كانتۆنی عەفرینی ڕۆژئاوای كوردستاندا بەشدارن و تا ئێستا 11 برینداریان ڕەوانەی نەخۆشخانەكانی توركیا كردووە.
ئەو لێپرسراوەی فەیلەقی شام بە ئاژانسەكەشی وتووە: كە ئامانجی پەلامارەكەیان چوونە ناو شاری عەفرین نیە بەڵكو دەیانەوێت شارەكە گەمارۆ بدەن و یەكینەكانی پاراستنی گەل ناچار بكەن شارەكە چۆڵ بكەن.
ئەو سەرچاوەیە حكومەتی سوریاشی بەوە تاوانبار كردووە كە ڕێگەی بە شەڕڤانانی یەپەگە داوە لە ناوچەكانی ژێر كۆنتڕۆلی خۆیەوە چەك و هێزی زیاتر ڕەوانەی عەفرین بكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە