کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ساڵی رابردووە چین 25%ی نەوتی ئێرانی كڕیووە

.

07:37 PM - 21/01/2018

داتا رەسمیەكانی چین ئاشكرایانكردووە: لەماوەی 11 مانگی رابردووە رێژەی لەسەدا 25ی نەوتی هەناردەكراوی ئێران بۆ چین رۆشتووەو ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوانیشیان گەیشتۆتە 33 ملیار دۆلار.
مەجید رەزا حەریری جێگری سەرۆكی ژووری هاوبەشی بازرگانی ئێران‌و چین رایگەیاندووە: لەماوەی 11 مانگی رابردوودا لەكۆی گشتی كاڵاو شمەكی هەناردەكراوی ئێران رێژەی لەسەدا 22 پۆینت 5ی بۆ چین رۆشتووە‌و هەر لەو ماوەیەشدا لەسەدا 25ی نەوتی هەناردەكراوەی ئێران بەو وڵاتە فرۆشراوە.
هەر لەو چوارچێوەیەشدا (بانگ سن) باڵیۆزی چین لەتاران تەئكید دەكاتەوە: كە تاكۆتایی مانگی كانونی یەكەمی ساڵی 2017 قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان چین‌و ئێران گەیشتۆتە 33 ملیارو 660 ملیۆن دۆلار‌و بەراورد بەساڵی 2016 بەرێژەی لەسەدا 20 گەشەی كردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە