کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی بەڕێوەبەرەكان ئاگاداردەكاتەوە بەبێ گەڕانەوە بۆ وەزارەت لێدوان نەدەن

.

07:23 PM - 21/01/2018

وەزارەتی دارایی‌و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیەكانی سەر بەوەزارەتەكەیان ئاگاداردەكاتەوە كە بەبێ گەڕانەوە بۆ وەزارەت هیچ لێدوانێك نەدەن.
بەپێی گشتاندنی ژمارە143ی وەزارەتی دارایی‌و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە 15ی كانوونی دووەمی 2018، ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەكانی سەر بەوەزارەتی دارایی كراوە، ئاگاداركراونەتەوە كە هەر لێدوانێك لەسەر كارو چالاكیەكانیان بۆ دەزگاكانی راگەیاندن پێویستە رەزامەندی وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ وەربگیرێت.
ئەو گشتاندنەی وەزارەتی دارایی هەرێم دوای ئەوە دێت لەچەند دەزگایەكی راگەیاندن لێدوانی جۆراو جۆر بڵاو كراونەتەوە، كە هیچ راستیەكیان تێدا نەبووەو لەم قەیرانە داراییەدا مووچەخۆرانی زیاتر نائومێد كردوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە