کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یەدەگی غازی سروشتی كێڵگەكانی هەرێمی كوردستان زیاتر دەكات

.

07:17 PM - 21/01/2018

كۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی رایدەگەیەنێت: دوای پشكنینەكانیان بۆیان دەركەوتووە قەبارەی غازی سروشتی لەكێڵگەكانی بنەباوێ‌و میران بەرارود بەساڵی 2016 بەرێژەی لەسەدا 40 زیادیكردووە.
كۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی لەبەیاننامەیەكدا ئاشكرایكردووە: دوای پرۆسەی كنەو پشكنینەكانی كۆمپانیای راوێژكاری (ئاڕ پێ‌ ئێس) ئێنێرجی، بۆیان روون بۆتەوە لەئێستادا ئەو دوو كێڵگەیە خاوەنی 14 تریلیۆن‌و 792 پێی سێجا غازی سروشتیین، ئەوەش لەكاتێكدایە پێشتر یەدەگی غازی سروشتی ئەو دوو كێڵگەیە بە 10 تریلیۆن و 160 ملیار پێی سێجا خەمڵێندرابوو.
بەیاننامەكە رونیكردۆتەوە: بۆیان دەركەوتووە كە قەبارەی یەدەگی غازی سروشتی هەردوو كێڵگەی میران‌و بنەباوێ بەرێژەی لەسەدا 40 زیاترە لەو قەبارەیەی كە پێشتر مەزەندەكراوە.
كۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی بە‌تەنها ناتوانێت وەبەرهێنان لەو كێڵگانەدا بكات، بۆیە لەئێستادا بەدوای هاوبەشێكدا دەگەڕێت، بۆ ئەو مەبەستەش داوای لەكۆمپانیای وزەی توركی كردووە كە پێكەوە ئەو غازە سروشتییە هەناردە بكەن، بەڵام كۆمپانیا توركییەكە تائێستا هیچ وەڵامێكی نەبووەو بریارە تا رۆژی 25 ئەم مانگە، خۆی یەكلایی دەكاتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە