کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

فەرەنسا سەبارەت بەعەفرین داوای كۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایش دەكات

.

06:44 PM - 21/01/2018

فەرەنسا داوای ڕاگرتنی ئۆپراسیۆنی سەربازی توركیا دژ بەعەفرین و بەستنی كۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایش دەكات.
فلۆرانس بالی وەزیری بەرگری فەرەنسا لەلێدوانێكدا داوایكرد حكومەتی توركیا بەزووترین كات ئۆپراسیۆنە سەربازییەكانی دژ بەكانتۆنی عەفرین لەڕۆژئاوای كوردستان ڕابگرێت، ئاماژەی بەوەشكردووە: ئۆپراسیۆنەكانی توركیا دژ بەهێزە كوردییەكان لەعەفرین زیان بە جەنگی دژ بەتیرۆر دەگەیەنێت.
لای خۆیەوە جان ئیڤن لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا رایگەیاند: لەپاش دەستپێكردنی ئۆپراسیۆنی سەربازی توركیا لە عەفرین, وڵاتەكەی داوا دەكات ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كۆبوونەوەیەكی بەپەلە بۆ تاوتوێكردنی دۆخی عەفرین و ئیدلب و غوتە ئەنجام بدات، ئاشكراشیكرد: بۆ گفتووگۆكردن سەبارەت بەڕاگرتنی هێرشەكان پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی توركیا ئەنجامداوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە