کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

میسر: ئۆپراسیۆنی سەربازی توركیا لەعەفرین پێشێلكردنی سەروەری خاكی سوریایە

.

06:39 PM - 21/01/2018

قاهیرە هێرشەكەی توركیا بۆ سەر عەفرین بە پێشێلكاری سەروەری سوریا وەسف دەكات.
لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی دەرەوەی میسر نیگەرانی قاهیرەی لە بەرامبەر هێرشەكانی توركیا بۆ سەر عەفرین دەربڕی و رایگەیاند: ئەو هەنگاوە پێشێلكردنێكی نوێی سەروەری خاكی سوریایە لەلایەن توركیاوە و ئاستەنگ بۆ هەوڵەكان لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دروست دەكات، راشیگەیاندووە: هەڵویستی قاهیرە سەبارەت بەسوریا جێگیرە و بژاردەی سەربازی بۆ چارەسەری كێشەكان رەتدەكاتەوە، چونكە هەنگاوێكی لەو شێوەیە دەبێتە هۆی قوڵكردنەوەی زیاتری برینەكانی گەلی سوریا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە