کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەسەد: ئامانج لەئۆپراسیۆنی توركیا دژ بە عەفرین پشتیوانیكردنە لە تیرۆر

.

06:37 PM - 21/01/2018

بەشار ئەسەد دەڵێت: ئامانج لەئۆپراسیۆنی توركیا بۆ سەر عەفرین پشتیوانیكردنە لەتیرۆر.
بەشار ئەسەد سەرۆكی سوریا نیگەرانی لە هێرشەكانی توركیا بۆ سەر عەفرین دەربڕی و رایگەیاند: تۆپباران و ئۆپراسیۆنە سەربازییەكانی حكومەتی توركیا دژ بە عەفرین پێشێلكردنی سەروەری خاكی سوریایە, ئەسەد راشیگەیاندووە: لەڕۆژی یەكەمی سەر هەڵدانی قەیرانی سوریاوە حكومەتی توركیا بەبەردەوامی هاوكار و پشتیوانی پێشكەش بەچەكدار و گرووپە تیرۆرستیەكان كردووە، ئەم ئۆپراسیۆنە ناڕەوایەی توركیاش دژ بەعەفرین درێژە پێدەری هەوڵە زۆردارییەكانی چەند ساڵی رابردووی ئەو وڵاتەیە بۆ پشتیوانیكردن لەتیرۆر و لەپێناو بەردەوامی قەیرانی سوریا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە