کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مەلا بەختیار و سەعدی پیرە سەردانی نوێنەرایەتی كانتۆنەكانی رۆژئاوای كوردستانیان كرد

.

05:34 PM - 21/01/2018

مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی و سەعدی ئەحمەد پیرە لێپرسراوی پەیوەندییە گشتییەكانی ی.ن.ك سەردانی نوێنەرایەتی كانتۆنەكانی رۆژئاوای كوردستانیان كرد, دوای كۆبوونەوەكەش مەلا بەختیار لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ جاویدان حەسەن سەرۆكی نوێنەرایەتی رۆژئاوا لە هەرێمی كوردستان و سلێمانی رایگەیاند: مەبەست لە سەردانەكەمان بۆ گەیاندنی هاوهەڵوێستیمانە بۆ كوردانی رۆژئاوا و بەتایبەتیش كانتۆنی عفرین كە چەند رۆژێكە رووبەڕووی هێرشێكی ناڕەوای دەوڵەتی توركیا بۆتەوە, وتیشی: پێمانوایە دەكرا لەبری چەك گفتوگۆ بكرایەتە بنەمای لێكتێگەیشتن و كۆتایی هێنان بە كێشە و ئاڵۆزییەكانی نێوان هەر دوولا.
لای خۆیەوە جاویدان حەسەن رایگەیاند: سەردانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ بارەگای سەرەكییمان هێز و توانای زیاترمان پێدەبەخشێت, كە خۆڕاگربین لەبەرامبەر ئەو كارە دوژمنكارانەی دەوڵەتی توركیا كە هێرشی دەستپێكردووە بۆسەر كانتۆنی عفرین, بەو هۆیەشەوە چەندین هاوڵاتی بێتاوان بوونەتە قوربانی.

2Rpt3qVFBbc

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە