کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دادگای باڵای فیدراڵی عیراق: ناكرێت گۆڕانكاریی لەوادەی هەڵبژاردن بكرێت

.

05:28 PM - 21/01/2018

دادگای باڵای فیدراڵی عیراق دەڵێت: ناكرێت گۆڕانكاریی لەوادەی هەڵبژاردن بكرێت.
دادگای باڵای فیدراڵی عیراق لێكۆڵینەوەی كرد لە داوایەكی ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی دەسەڵاتی دواخستنی وادەی هەڵبژاردن و ئەو دادگایە وەڵامی پەرلەمانی دایە و رایگەیاند: ناكرێت گۆڕانكاریی لەوادەی هەڵبژاردن بكرێت و دەبێت هەمووان پابەند بن بەوادەی هەڵبژاردنی ئەندامانی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران.
ئیاس ساموك وتەبێژی رەسمی دادگای باڵای فیدراڵی عیراق وتی: دادگای فیدراڵی بەرێكەوتن بڕیارێكی دەركردووە بۆ شیكردنەوەی ماددەی 56 ی دەستوور لەسەر داوایەكی ئەنجومەنی نوێنەران و دادگای فیدراڵی داوایكردووە پابەندبن بەماوەی دیاری كراوی هەڵبژاردنی ئەندامانی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران  و ناكرێت گۆڕانكاریی تێدابكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە