کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سوپای توركیا لە هێرشی زەمینی بۆ سەر عفرین تێكشكا

.

05:18 PM - 21/01/2018

سوپای توركیا لە هێرشی زەمینی بۆ سەر عفرین تێكشكا بۆیە ناچار بوو هێرشە ئاسمانییەكانی دەستپێبكاتەوە.
ئاژانسی هەواڵی رۆژنیوز بڵاویكردەوە: سوپای توركیا بەیانی ئەمڕۆ هەوڵیدا لە ڕێگەی زەمینییەوە هێرش بكاتە سەر گوندی (بالی) لە رۆژئاوای كوردستان بەڵام هێرشەكە لەلایەن شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژەوە تێكشكێندراوە، بۆیە فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا  دەستیانكردۆتەوە بە ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ناوچە جیاجیاكانی كانتۆنی عفرین, راشیگەیاند: پاش بەرخۆدانی شەڕڤانان، سوپای توركیا ناچار بووە لە زەمینەوە پاشەكشە بكات.
 رۆژنیوز ئاشكراشیكرد: سوپای  توركیا دەستیكردووە بە ڕووخاندنی ئەو دیوارانەی كە ماوەیەك پێش ئێستا لەسەر سنوورەكانی گوندی (بالی) دروستی كردبوو بە مەبەستی چوونە ناو سنووری رۆژئاوای كوردستان لە رێگەی زەمینییەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە