کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەهۆی بوردومانەكانی توركیا 10 كەس لە عفرین شەهید بوون

.

11:59 AM - 21/01/2018

بەهۆی بۆردومانەكانی توركیا 10 كەس لە رۆژئاوای كوردستان شەهید بوون.
فەرماندەیی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە بەهۆی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆ سەر ناوچە جیاجیاكانی عفرین ، 6 مەدەنی و 3 شەڕڤانی هێزەكانیان شەهید بوون , راشیگەیاند لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەكانی توركیا  13 مەدەنی برینداربوون كە برینی 3 كەسیان سەختە.هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە حكومەتی توركیا ناوچە مەدەنییەكان بۆردومان دەكات بۆ ئەوەی خەڵك ناوچەكە چۆڵ بكەن و لە چەندین ناوچەش شەڕڤانان بە توندی وەڵامیان داوەتەوە و سوپای توركیایان شكاندووە.سوپای توركیا رایگەیاندووە لە ئێوارەی رۆژی شەممەوە 108 پێگەی شەرڤانانی (یەپەگە)ی كردۆتە ئامانج لە كانتۆنی عفرین، ئەوەش لە كاتێكدایە (بیناڵی یەڵدرم) سەرۆك وەزیرانی توركیا رایگەیاند لەمڕۆوە دەست دەكەن بەئەنجامدانی هێرشی زەمینی بۆسەر كانتۆنی عفرین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە