کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سیڤیلیە بەرامبەر ئیسپانیۆل براوەبوو

.

11:45 AM - 21/01/2018

یانەی سیڤیلیە كۆتایی بەئەنجامە خراپەكانی هێنا، لەدوای چوار شكست و یەكسانبوونێك لەخولی یانەكانی ئیسپانیا  بەبەدەستهێنانی سێ خاڵ لەیاریگا هاتەدەرەوە.لەمیانی یارییەكی هەفتەی 20دا یانەی ئیسپانیۆل لەیاریگای  پاوەر رووبەڕووی یانەی سیڤیلیە بووەوە، لەسەرەتای یارییەكە یاریزانانی سیڤیلیە بەئاستێكی بەرز دەركەوتن  فرانكۆ ڤاز كویز لەدەقیقەی 15 ئەو یانەیەی كردە خاوەن گۆڵێك، لەدەقیقەی 35یش  پابلۆ سارابیا گۆڵێكی تری بۆ تۆماركردن، گێمی یەكەمی یارییەكەش بەو ئەنجامە كۆتاییهات  لەگێمی دووەمیش یاریزانانی ئیسپانیۆل هەوڵی هاوسەنگكردنەوەی ئەنجامی یارییەكەیان دەدا  بەڵام سەركەوتوو نەبوون، بەر لەفیكەی كۆتایی ناوبژیوانیش لویس مۆریێل گۆڵێكی تری بۆ سیڤیلیە تۆماركرد، سەرئەنجام یارییەكەشیان بەسێ گۆڵی بێ بەرامبەر بردەوە، ئەو بردنەوەیەش كۆی خاڵەكانی سیڤیلیەی كردە 32 خاڵ

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە