کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆریا گەیشتە قۆناغی پێش كۆتایی

.

11:40 AM - 21/01/2018

ركابەرییەكانی جامی وڵاتانی ئاسیای خوار تەمەنی 23 ساڵ، لەكۆتایی نزیك دەبێتەوە  هەڵبژاردەی كۆریای باشوور-یش بلیتێكی گەیشتنە قۆناغی پێش كۆتایی بەدەستهێنا.لەمیانی یارییەكی قۆناغی چارەكی كۆتایی پاڵەوانێتییەكەدا، هەردوو هەڵبژاردەی كۆریای باشوور و مالیزیا بەیەكگەیشتن  لەگەڵ دەستپێكردنی یارییەكە یاریزانانی كۆریا باڵادەستی خۆیان نواند لەدەقیقەی یەكیش  چۆ جای وان گۆڵێكی پێبەخشین، گێمی یەكەمیش بەو ئەنجامە مایەوە  لەسەرتای گێمی دووەمیش یاریزانانی مالیزیا باشتر دەركەوتن و هەوڵی هاوسەنگكردنەوەی ئەنجامەكەیان دەداو سەركەوتووش بوون  دوای ئەوەی سانابالان نار دراجاح لەدەقیقەی 67 گۆڵی یەكسانبوونی بۆ تۆماركردن  لەدوای ئەو گۆڵەش یاریزانانی كۆریای باشوور ئاستی یارییەكەیان بەسودی خۆیان گۆڕی، لەدەقیقەی 85  هان سیۆنگ گیۆ گۆڵێكی گرنگی پێ بەخشین، تا دوا فیكەی ناوبژیوانیش ئەنجامەكە هەروەك خۆی مایەوە  لەكۆتایشدا كۆریای باشوور یارییەكەی بەدوو گۆڵ بەرامبەر بەگۆڵێك بردەوە  بووە هەڵبژاردەیەكی تری سەركەوتوو بۆ قۆناغی پێش كۆتایی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە