کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

روسیا هەڵوێستی خۆی لەسەر لەشكركێشی سوپای توركیا بۆ سەر عەفرین راگەیاند

.

09:04 PM - 20/01/2018

سیناتۆرێكی روسی دەڵێت ئەگەر توركیا شەڕ لەدژی شاری عەفرین هەڵگیرسێنێت، داوا لەنەتەوەیەكگرتووەكان دەكەین پەلامارە سەربازییەكانی توركیا بۆ سەر شارەكە رابگرێت.
فرانس كلینتسیڤیچ جێگری یەكەمی سەرۆكی لیژنەی بەرگری و ئاسایش لە ئەنجومەنی فیدڕاڵی روسیا دەڵێت: ئەگەر توركیا پەلاماری سەربازی بۆ سەر شاری عەفرین دەستپێبكات، ئەوا بەدڵنیاییەوە پێكدادانی سەربازی لەنێوان دیمەشق و ئەنكەرە روودەدات. دەشڵێت: روسیا لەئەگەری پێكدادانی سەربازی نێوان توركیا و سوریا، بێ لایەن دەبێت و تەنیا لەرووی دیبلۆماسییەوە پشتیوانی  لەدیمەشق دەكات.
جێگری سەرۆكی لیژنەی بەرگری و ئاسایش لە ئەنجومەنی فیدڕاڵی روسی ئاماژەی بەوەشكرد ئەگەری ئەوە لەئارادایە سوپای سوریا بۆ بەرگریكردن لەسەروەریی وڵاتەكەی، بەرەنگاری لەشكركێشی سوپای توركیا ببێتەوە. دەشڵێت " لەكاتی دروستبوونی پێكدادانی سەربازی لەنێوان ئەنكەرە و دیمەشق ،  مۆسكۆ داوا لە نەتەوەیەكگرتووەكان دەكات ئۆپراسیۆنی سەربازی توركیا لە عەفرین رابگرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە