کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ڕێگری بۆ فرۆشتنی موڵكەكانی شارەوانی ڕانیە دروست دەكرێت

.

08:33 PM - 20/01/2018

وەزارەتی شارەوانی‌و گەشتوگوزاری هەرێم رێگری دەكات لە فرۆشتنی ئەو زەویانەی لەسنوری سەرۆكایەتی شارەوانی رانیەدا هەن.
(سەردار ئەحمەد) سەرۆكی شارەوانی رانیە بەگەلی كوردستانی راگەیاند، لەساڵی 2015وە بە فەرمانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رێگە بە شارەوانیەكان دەدرێت، تاوەكو ئەو زەویانە بفرۆشن كە دەبنە سەرچاوەیەكی باشی داهات بۆ شارەوانیەكان.
وتیشی، لەسنوری چەند شارەوانیەك لەرێگەی كردنەوەی ژمارەیەكی حیسابیەوە رێگە بە شارەوانیەكان دراوە زەوییەكانیان بەزیادكردنی ئاشكرا بفرۆشن و دواتریش داهاتەكەی بۆ پرۆژەی خزمەتگوزاری بەكاربهێننەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی تائێستا سەرۆكایەتی شارەوانی رانیە ئەو ژمارە حیساب بانكیەی نیە نەتوانراوە ئەم بریارە جێ بەجێ بكرێت، بەمەش چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاری ناتوانرێت كاركردن تیاندا بەردەوام بێت.
بەوتەی سەرۆكی شارەوانی رانیە، داهاتی فرۆشتنی بەشێك لەو زەویانەی هەیانە نزیكەی 500 میلۆن دینارە‌و بەمەش دەتوانرێت بەشێك لە پڕۆژە خزمەتگوزاریەكانی پێ‌ جێبەجێ بكرێت.

lt4RrU1SOm8

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە