.
01:41 PM - 20/01/2018
لە دەسپێكی قۆناغی یەكەمی خولی لاوانی نایابی تۆپی پێی كوردستان لە یاریەكی چارەنوسسازدا یانەی نەورۆز لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی خانەقینی كرد، لە گێمی یەكەمی یاریەكەدا كوڕانی نەورۆز بە ئاستێكی بەرز هاتنە نێو یاریگا و توانیان لەو گێمەدا 4 گۆڵ تۆمار بكەن، لە گێمی دووەمیشدا بە هەمان گوڕوتین دەركەوتن و توانیشیان لەو گێمەدا 2 گۆڵی تر تۆمار بكەن و لە كۆتاییدا بە شەش گۆڵی بێ بەرامبەر یاریەكەیان لە بەرژەوەندی خۆیان كۆتایی پێهێنا، بەم بردنەوە گەورەیەش توانیان خۆیان بگەیەننە قۆناغی چوار گۆشەی زێڕینی خولەكە، كە بە 7 خاڵ یەكسان بوون لەگەڵ یانەی پێشمەرگەی سلێَمانی، بەڵام بە جیاوازی گۆڵ توانیان سەر بكەون.
tOQhpaPhEXk
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە