کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مارسیلیا بە شێوەیەكی كاتی چووە پلەی دووەمی ریزبەندی لیگاوەن

.

01:39 PM - 20/01/2018

شەوی رابردوو ركابەرییەكانی هەفتەی 22ی خولی یانەكانی فەڕەنسا دەستیانپێكرد، لە رووبەرووبوونەوەیەكی گرنگی ئەو هەفتەیەشدا یانەی مارسیلیا بووە میوانی یانەی كان، لە گێمی یەكەمی یارییەكەدا هیچ لایەك لە تۆماركردنی گۆڵ سەركەوتوو نەبوون و ئەو گێمەش چۆن دەستیپێكرد هەرواش كۆتایی پێهات، لە سەرەتای گێمی دووەمدا یاریزانانی یانەی مارسیلیا فشارێكی زۆریان خستە سەر گۆڵی یانەی خاوەن یاریگا و هەر بەو هۆیەشەوە لە دەقیقەی 55 دا ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ هەژماركردن و دیمیتری پایت-یش توانی بە شێوەیەكی سەركەوتوو گۆڵی پێشكەوتنی یانەكەی پێ تۆمار بكات، دوای ئەو گۆڵەش یاریزانانی یانەی میوان بە باشتر دەركەوتن و دوای هەوڵێكی زۆریش سەرەنجام لە دەقیقەی 74 دا فلۆران تۆفین گۆڵێكی تری بەخشیە یانەكەی، لە كۆتاییشدا یانەی مارسیلیا بە 2 گۆڵی بێ وەڵام یانەی كانی دووچاری شكستكرد، بەو بردنەوەیەش یانەی مارسیلیا بە كۆكردنەوەی 47 خاڵ و بە شێوەیەكی كاتی چووە پلەی دووەمی ریزبەندی لیگاوەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە