کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەتڵەتیك بیلباو بەرامبەر بە خیتافی یەكسان بوو

.

01:38 PM - 20/01/2018

لە میانی یارییەكانی هەفتەی بیستەمی لالیگا و لە یەكەم رووبەرووبوونەوەی ئەو هەفتەیەدا، هەردوو یانەی خیتافی و ئەتڵەتیك بیلباو بەیەك گەیشتن، دوای تەنها 13 دەقیقە لە دەستپێكی یاریەكە ئینیاكی ویلیامس توانی گۆڵی پێشكەوتنی یانەی بیلباوی میوان تۆمار بكات، دوای ئەو گۆڵەش یاریزانانی یانەی خیتافی گەرانەوە كەشی یاریەكە و لە دەقیقەی 21 یشدا بە لێدانی سزا ئەنجامەكەیان لە رێگەی خۆرخی مۆلیناوە هاوسەنگ كردەوە، لە سەرەتای گێمی دووەمدا یاریزانانی یانەی میوان فشارێكی زۆریان خستە سەر گۆڵی یانەی بەرامبەر و هەر بەو هۆیەشەوە ناوبژیوان لە دەقیقەی 48 دا لێدانێكی سزای بۆ هەژماركردن و رائول گارسیاش توانی بە شێوەیەكی سەركەوتوو گۆڵی پێشكەوتنی یانەكەی پێ تۆمار بكات، هەرچەندە لە دەقیقەی 51 دا ناوبژیوان لێدانێكی سزای تری بۆ یانەی خیتافی هەژمار كرد، بەڵام خۆرخی مۆلینا نەیتوانی گۆڵی دووەم و هاوسەنگی یانەكەی پێ تۆمار بكات، دوای لە دەستدانی ئەو لێدانە سزایەش یاریزانانی یانەی خاوەن یاریگا گەرانەوە كەشی یاریەكە و دوای هەوڵێكی زۆریش، سەرەنجام لە دەقیقەی 74 دا ئەنجل لویس رۆدریگێز ئەنجامەكەی بۆ یانەكەی یەكسان كردەوە، لە كۆتاییشدا یاریەكە بە 2 گۆڵ بۆ هەردوو یانە تەواو بوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە