.
10:15 AM - 20/01/2018
هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان له‌روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا داوا ده‌كات به‌م نزیكانه رۆژی گۆنگره دیاری بكرێت.
رونكردنه‌وه له نووسینگه‌ی تایبه‌تی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د-ه‌وه
دوای بڵاوبونه‌وه‌ی زانیاری نادروست له هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری(سپی میدیا)دا، له‌سه‌ر هۆكاری دواخستنی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له رۆژی 20ی كانوونی دووه‌می 2018 دا كه دراوه‌ته پاڵ خاتوو(هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د)، به‌پێویستی ده‌زانین به‌هه‌موولایه‌كی رابگه‌یه‌نین كه‌جگه‌له‌وه‌ی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د هیچ داوا و پێشنیازێكی بۆ دواخستنی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانی له‌و واده‌یه‌دا نه‌كردوه، هاوكات پێداگیری ده‌كات به‌منزیكانه ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كۆبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مدارانه‌ی خۆی ئه‌نجامبدات به‌تایبه‌ت به‌دیاریكردنی رۆژی كۆنگره و هه‌نگاونان بۆ نوێبوونه‌وه یه‌كێتی.
نوسینگه‌ی تایبه‌تی
هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
19-1-2018
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە