کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆكی فەرەنسا :چەند هەفتەی دیكە سەركەوتن بەسەر داعش تۆماردەكرێت

.

08:07 PM - 19/01/2018

 سەرۆكی فەرەنسا متمانەی خۆی پیشاندا بەم نزیكانە سەركەوتنی سەربازیی بەسەر داعش تۆماردەكرێت.
ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا رایگەیاند رێكخراوی تیرۆریستی داعش لەعیراق و سوریا بەشێوەیەكی تەواوی شكستی هێناوە و پێشبینی دەكرێت هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا سەركەوتنی سەربازیی لەدژی داعش بەدەست بهێنێت.
سەرۆكی فەرەنسا لەمیانی پیرۆزبایكردن لەسوپای وڵاتەكەی ووتی ئەمرۆ بەهەوڵی سەرجەم نەتەوەكان ، رێكخراوی تیرۆریستی داعش لەرۆژهەڵات بەتەواوی شكستی هێناوە و بەم نزیكانەش سەركەوتنی سەربازیی لەسەر زەمین لەدژی داعش تۆماردەكرێت.
ماكرۆن روونیكردەوە فەرەنسا لەماوەی ئەمساڵدا ئامادەكارییە سەربازییەكانی بەپێَی دۆخی مەیدانی رێكدەخات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە