.
08:02 PM - 19/01/2018
عەبدولڕەزاق ناوەندەیی بەڕێوەبەری گشتیی لەوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند لیستی موچەی وەزارەتەكەیان بەبێ پاشەكەوت هەموو كات ئامادەیە و دەتوانن رەوانەی بەغدای بكەن چونكە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لەرووی قەبارەوە بچوكە و لەماوەیەكی كەمدا دەتوانن لیستی مووچەی فەرمانبەران ئامادەبكەن بەو شێوازەی بەغدا دەیەوێت.
وتیشی تائێستا داوا لەوەزارەتەكەیان نەكراوە و هیچ فەرمانێكیشیان پێنەگەیشتوە كە لیستی مووچە بۆ بەغدا و بەمەبەستی وردبینیكردن ئامادەبكەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە