کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سوپای توركیا بەچڕی بۆردومانی عەفرین و كۆبانێی دەستپێكردووە

.

07:57 PM - 19/01/2018



وتەبێژی یەكینەكانی پاراستنی گەل بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە سوپای توركیا لە شەوی رابردووەوە و زۆر بە توندی دەستی كردووە بەمووشەك باران كردنی گوندەكانی دەوروبەری عەفرین و زیاتر لە 70 مووشەكیان ئاڕاستەی ئەو گوندانە كردووە و هێرشەكانیش تا بەیانی ئەمڕۆ بەردەوام بوون و شەڕڤانانیش وەڵامی بۆردومانەكەیان داوەتەوە.

لە لایەكی ترەوە سەرچاوەیەكی سەربازی لە رۆژئاوای كوردستان رایگەیاندووە  تۆپخانەكانی سوپای توركیا، گوندەكانی دەوروبەری شاری كۆبانێیان تۆپبارانكردووە و زیانێكی ماددیی زۆریان بە ماڵ و حاڵی هاوڵاتیان گەیاندووە ، سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە شەرڤانانی سوریای دیموكرات لە ئامادە باشی تەواودان و وەڵامی تۆپبارانەكانی سوپای توركیایان داوەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە