کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

روسیا بە نیازە گەورەترین 2 ژێر دەریایی لە ناو ببات كە خزمەتی سەربازیان كۆتایهاتووە

.

07:56 PM - 19/01/2018



روسیا بە نیازە گەورەترین دوو ژێر دەریایی ئەتۆمی لە جیهاندا لە ناو ببات كە خزمەتی سەربازیان كۆتایهاتووە.
ئاژانسی هەواڵی سپوتنیك بڵاویكردەوە روسیا هەردوو ژێر دەریایی ئەرخانگیلسك و سیڤیرستاڵ كە گەورەترین ژێر دەریایین لە جیهاندا لە ناودەبات بەهۆی ئەوەی خزمەتی سەربازییان كۆتایی پێهاتووە ، بەو پێیەش روسیا تەنها ژێردەریایی دیمتری دۆنسكۆی ئەتۆمی دەمێنێت كە پێشتر بۆ تاقیكردنەوەی موشەكی بالیستی جۆری بولاڤا بەكارهێنراوە.
بەگوێرەی ئاژانسی سپوتنیك لەبەرئەوەی بەكارهێنانی ئەو دوو ژێردەریاییە لە داهاتوودا سودبەخش نییە، بڕیاری دەركردنیان لە خزمەتی سەربازی دراوە و لە ساڵی 2020 لەلایەن روس ئەتۆمەوە لەناودەبرێن.
ئەم دوو ژێردەریاییە ئەتۆمییە گەورەترینن لە جیهاندا، توانای هەڵگرتنی هەریەكەیان دەگاتە نزیكەی 50 هەزار تۆن، درێژیان 172 مەترە و پانییەكەیان زیاتر لە 23 مەتر، شەش دانە لەم جۆرە ژێردەریاییانە دورستكراوە، لە ساڵانی 1996 بۆ 1997 سێ دانەیان لەناوبراون، ژێردەریایی دیمتری دۆنسكۆی گرنگترینی ئەم جۆرە ژێردەریاییە و لە 1976 دەست بە پرۆسەی دروستكردنی كراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە