کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حكومەتی عیراق بەرمیلێك نەوت بێ‌ بەرامبەر دەداتە هاوڵاتیان

.

06:10 PM - 19/01/2018



حكومەتی عیراق بەرمیلێك نەوت بەبێ بەرامبەر دەداتە هەر خێزانێكی دانیشتووی قەزای دەربەندیخان، قایمقامی قەزاكەش رایدەگەیەنێت: هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی دەكرێت و پرۆسەكەش پێویستی بە دوو ملیۆن و 400 هەزار لیتر هەیە.

لەوبارەیەشەوە  زانا بەهادین، قائیمقامی دەربەندیخان بەوەكالەت، بەماڵپەری تۆری هەواڵی سلێمانی ڕاگەیاندوە: كە وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عیراق بڕیاریداوە بەرمیلێك نەوت بەبێ بەرامبەر بەسەر دانیشتوانی قەزاكەدا دابەشبكات و لەئێستاشدا چاوەڕوانن نوسراوەكەی ئەو وەزارەتە بگاتە وەزارەتی نەوتی عیراق بۆ جێبەجێكردنی.

وتیشی:هەر خێزانێكی دەربەندیخان، كە ژمارەیان 12 هەزارو 79 خێزانە، بڕی (200) لیتر نەوتی سپی پێدەدرێت و كۆی ئەو بڕە نەوتەشی كە بۆ دابەشكردنەكە پێویستە، دوو ملیۆن و 400 هەزار لیتر دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە