کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ كۆمپانیای ئەپڵ بەگێڕانەوەی سەدان ملیار دۆلار بۆ وڵاتەكەی ناچاردەكات

.

06:07 PM - 19/01/2018


 ئیدارەكەی ( دۆناڵد ترەمپ)ی سەرۆكی ئەمریكا كۆمپانیای (ئەپڵ) ناچاردەكات  سەدان ملیار دۆلار بۆ ئەو ووڵاتە بگەرینێتەوە.
لەوبارەیەشەوە  كۆمپانیای (ئەپڵ) ئاشكرایكردوە: كە بەپابەندبونیان بەیاسای نوێی باجەكان و لەبەرامبەر دانراوە داراییەكانیاندا بڕی (38) ملیار دۆلا باج بە حكومەتی ئەمریكا بدەن.بەپێی راگەیەندراوێكی كۆمپانیاكەش  كەلەسەر ماڵپەری سەرەكیان لە تۆری ئینتەرنێت بڵاویانكراوەتەوە (ئەپڵ ) بەدەر لەو (38) ملیار دۆلارە  بریاریداوە لەماوەی (5) ساڵی داهاتوودا بەبەهای (350) ملیار دۆلار وەبەرهێنان لەئابوری ئەمریكادا ئەنجام بدات و نزیكەی دوو هەزار هەلی كاریش بۆ بێكاران برەخسێنێت.
هەروەك  لەژێر گوشارەكانی ئیدارەكەی (دۆناڵد ترەمپ)دا  كۆمپانیای (ئەپڵ) بەڵێنیداوە (250) ملیار دۆلاری خۆی كە لەبانكە جیهانیەكانی دەرەوەی ئەمریكادا هەڵیگرتوون بۆ ناوخۆی ئەمریكا بگوازێتەوە كە بەپێی دواین زانیاری نارەسمی لەسەر سەرمایەو داهاتی كۆمپانیاكە  ئەپڵ لەئێستادا لەبانكەكانی دەرەوەی ئەمریكادا خاوەنی  (268) ملیارو (800) ملیۆن دۆلاری كاشی هەڵگیراوە.
هەروەها  كۆمپانیای ئەپڵ  ئەو بەڵێنەشی داوە  كەسەرجەم فەرمانبەرەكانی لەناوخۆی ئەمریكادا  كە ژمارەیان دەگاتە (84)  هەزار كارمەندو فەرمانبەر هەریەكەیان مانگانە بەشێوەیەكی كاش (2) و (500) دۆلاریان پێ‌ بدرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە