کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

فەڕەنسا داوای كۆنگرەیەك بۆ كۆكردنەوەی بەڵگەكانی بەكارهێنانی چەكی كیمیای لە سوریا دەكات

.

05:16 PM - 19/01/2018



فرانسوا دیلاتەر نوێنەری هەمیشەیی فەڕەنسا لە نەتەوەیەكگرتووەكان بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە  دوای ئەوەی كە روسیا لێكۆڵینەوەیەكی نێودەوڵەتی لەسەر هێرشە كیمیاویەكانی سوریا راگرت حكومەتی فەڕەنسا بانگهێشتنامەی بۆ 30 دەوڵەتی جیهان ناردووە تا بەشداری كۆبوونەوەكەی سێ شەممەی داهاتووی پاریس بكەن بۆ ئەوەی پێكەوە كار بۆ پاراستنی ئەو بەڵگەو دیكۆمێنتانە بكەن كە بەكارهێنانی چەكی كیمیای لە سوریا  دەسەلمێنن و سزای لێپرسراوانی ئەو تاوانانەش بدرێت.

لە بانگهێشتنامەكەی فەڕەنسادا بۆ وڵاتان تەئكید لەوە كراوەتەوە كە گرنگ ئەوەیە بەشداربوانی كۆبوونەوەكە بەڵگەو دۆكۆمێنتیان لە سەر ئەنجامدانی هێرشە كیمیاییەكانی سوریا هەبێت و لە كاتی گونجاودا بخرێنە بەردەم دادگاو تاوانباری هێرشەكانیش سزای خۆیان وەرگرن.

شایانی باسە ڕوسیا لە تشرینی دووەمی ساڵی 2017 دا سێ جار مافی ڤیتۆی بەكار هێناوە بۆ ڕێگری كردن لە لێكۆڵینەوەكانی تایبەت بە بەكارهێنانی چەكی كیمیای لە لایەن حكومەتی سوریاوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە