کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هیومەن ڕایتس وۆچ: سعودیە و ئیمارات تاوانی جەنگیان لە یەمەن ئەنجامداوە

.

03:25 PM - 19/01/2018



 هیومان رایتس وۆچ سعودیە و ئیماراتی بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ لە یەمەن تۆمەتباركرد.
رێكخراوی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی لە راپۆرتی ساڵانەیدا هۆشداری لە پاشەكشە و بێدەنگبوونی وڵاتانی بەرگریكار لە مافی مرۆڤ داوە و بە هۆكارێك  بۆ سەرهەڵدانی برسێتی لە یەمەن ناویبردووە.

ریكخراوەكە رەخنەی لە وڵاتانی زلهێز گرتووە بەهۆی بەردەوامی هاوكاریكردنی هاوپەیمانی عەرەبی بە سەرۆكایەتی سعودیە لە شەڕی یەمەن , ئاماژەی بەوەشكردووە هێرش و گەمارۆكانی هاوپەیمانی عەرەبی بۆ سەر یەمەن ، یەمەنییەكانی توشی نەخۆشی و برسێتی و ئاوارەبوون كردۆتەوە .

 ئەوەشی ئاشكراكردووە پێش ئەوەی بەریتانیا بڕیاری راگرتنی بدات ، سعودیە و ئیمارات بۆمبی هێشوویی دروستكراوی بەریتانییان لە شەڕی یەمەن بەكارهێناوە. هیومان رایتس وۆچ ئاماژەی بە بوونی گرتوخانەی نهێنی لە یەمەن كردووە كە ڕاستەوخۆ لەلایەن ئیماراتەوە بەڕێوەدەبرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە