.
02:26 PM - 19/01/2018
سەرچاوەكانی هەواڵ لە ئینگلتەراوە رایانگەیاند كە پێدەچێت یانەی چێڵسی ئینگلیزی لە ماوەی داهاتوودا لەلایەن یەكێتی تۆپی پێی جیهانەوە سزا بدرێت ونەهێڵن گرێبەستی نوێ ئەنجامبدەن .
لای خۆیەوە رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویكردۆتەوە كە یەكێتی تۆپی پێی جیهان دۆسیەیەكی لێكۆڵینەوەی كردۆتەوە سەبارەت بە 25یاریزان كە یانەی چێڵسی گرێبەستی لەگەڵ ئیمزاكردوون و تەمەنیان هێشتا 18ساڵی تێپەڕنەكردووە وە لە ئەگەری پشتراستكردنەوەی ئەو تۆمەتانە یانەی چێڵسی لەلایەن فیفاوە سزا دەدرێت رێگری لێدەكرێت گرێبەستی نوێ ئیمزابكات رۆژنامەكە باسی لەوەشكردووە یانەی چێڵسی یەكەم یانەی ئینگلیزی دەبێت ئەو سزایە بدرێت كە پێشتر هەریەك لە یانەكانی بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدریدو ئەتلەتیكۆ مەدرید سزادرابوون
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە