کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سلێمانی ... هاوڵاتییەك گیانی لەدەستدا

.

01:14 PM - 19/01/2018



بەیانی ئەمڕۆ 19ی كانوونی دووەمی 2018 ، هاوڵاتییەكی تەمەن 65 ساڵ بەهۆی گڕگرتنی زۆپاوە گیانلەدەستدەدات .

بەیانی ئەمڕۆ هاوڵاتییەكی دانیشتوی گەڕەكی كانی سپیكەی شاری سلێمانی دوای ئەوەی بەهۆی گڕگرتنی زۆپاوە بریندار دەبێت ، لەلایەن هێزەكانی پۆلیس و تیمە فریاگوزارییەكانەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە دەكریت بەڵام بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا.

هاوڵاتییەكە ناوی ( م ، س ، ح ) ەو لەدایكبووی 1953 یە و دانیشتوی گەڕەكی كانی سپیكەی شاری سلێمانییەو لە ئێستاشدا لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕوداوەكە كراوەتەوە .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە