کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەفتەی داهاتوو 16 لیژنە لە بەغداوە دێنە هەرێم بۆ وردبینی كردنی مووچەی فەرمانبەران

.

12:10 PM - 19/01/2018



ڤیان محەمەد ئەندامی لیژنەی وردبینی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ماڵپەڕی بغدادی راگەیاندووە بڕیار لەسەر پێكهێنانی 16 لیژنە دراوەو هەفتەی داهاتوو دێنە هەرێمی كوردستان و بەسەر چوار تیمدا دابەش دەكرێن و بە شێوەیەكی هەڕەمەكی وردبینی لە چەند نموونەیەكی مووچەی فەرمانبەرانی سەرجەم دام و دەزگاكانی هەرێمدا ئەنجام دەدەن.

روونیشیكردۆتەوە لیژنەكان سەردانی پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك و سلێمانی دەكەن بۆ تەواوكردنی ئەو وردبینیەی كە لە بەغدا بۆ ناوی فەرمانبەرانی هەردوو وەزارەتی پەروەردەو تەندروستی هەرێم كراوە .

 راشیگەیاندووە كە لیژنەكە داوای لە حكومەتی عێراق كردووە مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەرانی ئەو دوو وەزارەتە خەرج بكات تا ئەو كاتەی پڕۆسەی وردبینی كردنی ناوەكان تەواو دەكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە