کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەفتەی داهاتوو خشتەیەكی نوێ‌ بۆ پیدانی مووچە بڵاودەكرێتەوە

.

09:21 PM - 18/01/2018

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم ئامادەكارییەكانی خۆی بۆ دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران كۆتایی پێ هێناوەو  سەرچاوەیەكیش لە وەزارەتی دارایی ئاشكرادەكات كە رەنگە لە هەفتەی داهاتوودا خشتەیەكی نوێی پێدانی مووچە بڵاوبكرێتەوە كە خانەنشینانیشی تێدایە.
لەوبارەیەشەوە  سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم بە ماڵپەری تۆری هەواڵی سلێمانی راگەیاندوە: كە چاوەروان دەكرێت لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا دابەشكردنی موچەی مانگی (10)ی ساڵی رابردووی فەرمانبەران دەستپێ بكات و خشتەیەكی نوێی موچە بڵاو بكرێتەوە.
ئەوەشی خستۆتەروو  كە دوای كۆتاییهاتنی موچەی مانگی 10ی ساڵی 2017ی فەرمانبەران، لەریزبەندی خشتەكەدا موچەی مانگی (سێ)ی ساڵی رابردووی  خانەنشینانیش دابەشدەكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە