کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سكرتێر و وەفدێكی حزبی سۆسیالیستی كوردستانی باكور سەردانی مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك دەكەن

.

09:57 PM - 17/01/2018

میللەتێك چۆن دەگاتە ئامانجە ستراتیجییەكانی،
نیوەی زیاتری لەناو خۆیدا، خەریكی رووخاندنی نیوەكەی ترێتی!"

مەلا بەختیار: ناومان لەخۆمان ناوە حزب، كەچی وەكو ئاغاكانی سەردەمی قاجاریی ‌و سەفەوی هەڵسوكەوت دەكەین!

ئێوارەی ئەمڕۆ (17/1/2018) مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی، لە مەكتەبی سیاسی لەسلێمانی، بەئامادەبوونی مامۆستا ئیكرام عەلی، لێپرسراو و رێباز عەباس، ئەندامی مەكتەبی پەیوەندییەكانی كوردستان، پێشوازی لەمەسعود تەك، سكرتێر و وەفدێكی حزبی سۆسیالیستی كوردستانی باكور كرد.
لەكۆبوونەوەكەداشدا، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی، لەبەرامبەر ئەو دۆخەی ئیستا لەناوچەكە دەگوزەرێت، سەردانی وەفدەكەی حزبی سۆسیالیستی كوردستانی باكور بەگرنگ ناوبردو وتی: هەموو بەشەكانی كوردستان پێویستی، بەدیالۆگ و لێكتێگەیشتنە لەنێوان هەموو هێزەكانی كوردستاندا و ئومێدەواریشین، ئەو مەترسییانەی لەسەر كوردستان هەیە، بەتایبەت لەسەر رۆژئاواو باكوری كوردستان، بڕەوێتەوەو یەكێتیش كە بەرەو كۆنگرە دەڕۆین، هەمموان پێكەوە ئاییندەمان لەرابردوومان باشتر بێت، لەپێناو خەباتی زیاتر بۆ نەتەوەكەمان‌و بەدیهێنانی  مافە سیاسی دیموكراسییەكانی نەتەوەكەمان.
لەلایەن خۆیەوە، مەسعود تەك، سكرتێری حزبی سۆسیالیستی كوردستانی باكور، كۆبوونەوەی بەپێویست ناوبرد، لەپێناو گۆڕینەوەی سەرنجەكان‌و خوێندنەوەی دوا ئاڵوگۆڕ و پێشهاتەكاندا و لەو دیدەشەوە، ئاماژەی بەدۆخی باكوری كوردستان كردو وتی: بەداخەوە، كە ئێستا بۆ باكوری كوردستان بڵێن ساڵ بەساڵ خۆزگەمان بەپار و لەو دیدەشەوە، ئاماژەی بۆ هەڵەكانی رابردوو، سیاسەتی حكومەتەكانی ناوچەكە كرد، كە لەبەرژەوەندی خواستی مافە دیموكراسییەكانی نەتەوەكەماندا نییە.
هاوكات بەو هۆیەوە ئاماژەشی بەو ترسە كرد، كە رووبەڕووی میللەتەكەمان دەبێتەوەو بارودۆخی كوردستانی باكوریشی بەنموونە هێنایەوەو هاوكات لەگەڵ خوێندنەوەی دۆخی ئێستای توركیا، جەختیكردەوە، كە لەم قۆناغەدا، پێویستە میللەتەكەمان، یەكڕیزو یەك هەڵوێست بێت‌و لەخەباتی سیاسی‌و دیموكراسی بەردەوامبین لەپێناو بەدیهێنانی ئامانجە دیموكراسییەكانی میللەتەكەمان.
لەبەرامبەریشدا، مەلا بەختیار، سیاسەتی یەكێتیی بەرامبەر بەهەلومەرجی ئێستای ناوچەكە روونكردەوەو لەبەرامبەر سیاسەتی هەرێمایەتی‌ و ناوچەیشدا، سەرەڕای ئەو مەترسیانەی لەسەر كوردستان هەیە، وتی: بەداخەوە كە هێشتا كورد نەبووین، بەنەتەوەیەكی خاوەن هەڵوێستی یەكگرتوو! نەتەوە بە بازاڕی یەكگرتوو، بەزمانی بەیەكگرتوو، بەهەست ‌و نەستی یەكگرتوو! وتیشی: بەڵگە ئەوەیە لەسەردەمی شێخ عوبەیدوڵڵای نەهریی، لەسەردەمی میری بۆتان، لە سەردەمی سمكۆی شكاك، لەسەردەمی شێخ مەحمود، چۆن هەر ناوچەیەك سەرداری خۆی هەبوو لەسیاسەتدا و هەموویان سەركردایەتی سیاسی لۆكاڵی‌ و دەرەبەگایەتی بوون، لەبری ئەوەی نەتەوەیی بین، هەر كەس بۆ خۆی بوو! ئێستاش لەدوای (150) ساڵ لەخەباتی كوردایەتی، هەموو حزبەكان، لەبەشەكانی كوردستان، هەریەك دوای بەرنامەی خۆی كەوتووەو بەشێكیشان هەن كە سڵاو لەویتر ناكەن!
وتیشی: ئەگەرچی هەموو حزبەكان قسە لەسیاسەت، لەخەباتی سیاسی ‌و دیموكراسی دەكەین، بەڵام هەر بەشێكی كوردستان، هەروەكو ئاغاكانی سەردەمی قاجاریی ‌و سەفەوی هەڵسوكەوت دەكەین ‌و جیاوازییەكەشمان ئەوەیە، كە ناومان لەخۆمان ناوە حزب، ئەگەرچی ئەوان زۆر راستگۆتر بوون لەئێمەو ناویان لەخۆیان نەنابوو حزب! لەم كاتەدا، هەوڵی جیاكردنەوەی ریزەكان لەعیراق ‌و كوردستان، هەروەها لەبەشەكانی تری كوردستانیش، زاڵە.
راشیگەیاند: كورد بەم دۆخە و بەم ئاستی تێگەیشتنی سەركردایەتی سیاسی حزبە كوردستانییەكان، دەتوانین سەركەوتنی تەكتیكی، یان هەندێك دەستكەوت لێرەو لەوێ‌ بەدەستبهێنین، بەڵام ناتوانین سەركەوتنی ستراتیجی بەدەستبهێنین!
لەو رووشەوە، مەلا بەختیار، ئاماژەی بە بەشێك لەو هەڵە ستراكچەریانە كرد، كە لەبەشەكانی كوردستان كراون ‌و بە بەڵگەشەوە، زیانەكانی بۆ پرسی خەباتی سیاسی دیموكراسی نەتەوەكەمان خستەڕوو.
 مەلا بەختیار، لەو روانگەیەشەوە، رایگەیاند: میللەتێك چۆن دەگاتە ئامانجە ستراتیجییەكانی، نیوەی زیاتری لەناو خۆیدا، خەریكی رووخاندنی نیوەكەی ترێتی!
جەختیشكردەوە: سەرەڕای هەموو ئەو هەڵە و كەموكوڕیانە، نابێ‌ كۆڵ بدەین ‌و دەرسەكانی خۆمان لەمێژوو، لەهەڵەكانمان وەربگرین‌ و لێبڕوانەتر هەوڵبدەین، بۆ چارەسەركردنی كێشەكانمان.

4855181712018_01.jpg

5455181712018_02.jpg

256181712018_03.jpg

756181712018_04.jpg

2056181712018_05.jpg

2856181712018_06.jpg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە