کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مەكتەبی رێكخستن و لێپرسراوی سەرجەم مەڵبەندەكان كۆبونەوە

.

05:49 PM - 16/01/2018



بەمەبەستی ئاگاداربوون لەپێشهات و گۆڕانكارییەكانی كوردستان و عیراق و ناوچەكە و خۆئامادەكردن بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتوو و هەوڵدان بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی ناوخۆی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ، رەفعەت عەبدوڵا لێپرسراوی مەكتەبی ڕێكخستن لەگەڵ لێپرسراوی سەرجەم مەڵبەندەكان و ئەندامانی مەكتەبی رێكخستن كۆبۆوە.
كۆبونەوەكەش تایبەت بوو بەچەند خاڵێك لەوانە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عیراق و كوردستان و ئەنجومەنی پارێزگاكان و ئامادەكردنی كاندیدو چۆنیەتی پێكهێنانی هاوپەیمانی لەگەڵ لایەنەكان و بارودۆخی ناوخۆی یەكێتیی.
لەكۆبونەوەكەدا رەفعەت عەبدوڵا لێپرسراوی مەكتەبی ڕێكخستن باسی لەئەگەری چۆنیەتی بەشداریكردنی یەكێتی كرد لەهەڵبژاردنەكان و وتی: بۆ ئەم قۆناغە پێویستە بەجدی كار بكەن تاپێگەی  یەكێتی بەزیندویی و بەهێزی بمێنێتەوە.

aSpnnNaBBKY

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە