کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مەكتەبی ئیدارە و دارایی ی.ن.ك رونكردنەوەیەك لەسەر هەواڵێكی ناڕاست بڵاودەكاتەوە

.

05:18 PM - 16/01/2018



مەكتەبی ئیدارە و دارایی گشتی ی.ن.ك رونكردنەوەیەك لەسەر هەواڵێك لەبارەی وەرگرتنی بڕێك پارە بڵاودەكاتەوە.
لەرونكردنەوەكەی مەكتەبی ئیدارە و دارایی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا هاتووە:  لەهەندێك ماڵپەڕ و كۆبونەوەدا باسی ئەوە كراوە مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك  بڕی دوو ملیۆن دۆلاری لە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان وەرگرتووە.
لەرونكردنەوەكەیدا بەشی ژمێریاری  مەكتەبی ئیدارە و دارایی گشتی ی.ن.ك تەئكید لەوە دەكاتەوە ئەو دوو ملیۆن دۆلارە لەسەر داوای دلێری سەید مەجید و ئیدارەی گشتی وەرگیراوە و لەدەفتەری حساباتیشدا نوسراوە. دەشڵێت:ئەمە یەكەمجار نییە مەلا بەختیار پێویستیی ئیدارەی گشتی دابین دەكات. پێشتریش هەر لەسەر داوای ئیدارەی گشتی، چ بۆ كارئاسانی كارەكانمان و چ بۆ هاوكاری ماددی و موچەی كادران و ئۆرگانەكان ، دەیان جار زیاتری ئەو بڕە پارەیە بۆ ئیدارەی گشتی دابینكردووە.
لەكۆتایی رونكردنەوەكەشدا، بەشی ژمێریاری مەكتەبی ئیدارە و دارایی گشتی ی.ن.ك دەڵێت: هەر ئۆرگان و سەركردەیەكی یەكێتیی  گومانی لەچۆنێتی دابینكردنی ئەو دوو ملیۆن دۆلارەكە و چۆنێتی وەرگرتنی و خەرجكردنی، دەتوانێت بەدواداچوون بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە