کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مووچەی پێشمەرگە دابەش دەكرێت

.

12:30 PM - 16/01/2018

ئەمرۆ مووچەی دیوانی وەزارەت و هێزەكانی یەكەی 70 و 80 و ئەو هێزانەی تائێستا مووچەی مانگی ئەیلولیان وەرنەگرتوە دابەشدەكرێت.
فەریق جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلولی هێزەكانی پێشمەرگە كە تائێستا دابەشنەكراوە، رایگەیاند: پاش هەوڵ و بەدواداچوونی سات بە ساتی وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمرۆ 16ی كانونی دووەمی 2018، مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگەو هێزەكانی یەكەی 70و 80 و تەواوی ئەو هێزانەی كە تا ئێستا مووچەیان وەرنەگرتووە خەرج دەكرێت .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە