کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەفین دزەیی: بەپێی ئەو داهاتەی كە حكومەت دەستی دەكەوێت مووچە دابەش دەكرێت

.

04:48 PM - 14/01/2018



 سەفین دزەیی وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەپێی بڕی ئەو داهاتەی كە حكومەت دەستی دەكەوێت مووچە دابەش دەكرێت.
وتەبێژی حكومەتی هەرێم لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، حكومەتی هەرێم چاوەڕێی ئەوە ناكات تاوەكو رێككەوتنی كۆتایی بۆ ناردنی مووچە لەگەڵ عیراق ئەنجام دەدرێت، بەڵكو بەپێی ئەو داهاتەی دەستی دەكەوێت بەردەوام دەبێت لەدابەشكرنی مووچەی فەرمانبەران.


سەفین دزەیی رونیكردەوە، كە لەدوای رووداوەكانی 16ی تشرینی یەكەمی ساڵی رابردووەوە داهاتی حكومەتی هەرێم بەرێژەی لەسەدا 50 كەمیكردووەو بەشی مووچەی سەرجەم فەرمانبەران ناكات، بۆیە دابەشكردنی مووچە بەپێی ئەو داهاتە دەبێت كە لەرێگەی فرۆشتنی نەوت‌و داهاتە ناوخۆییەكانەوە دەستمان دەكەوێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە