کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

زەنگێكی ئاگاداركردنەوەی هەڵە دانیشتووانی ویلایەتێكی ئەمریكا تووشی ترس و دڵەڕاوكێ دەكات

.

10:51 AM - 14/01/2018

زەنگێكی ئاگاداركردنەوەی هەڵە دانیشتووانی ویلایەتێكی ئەمریكا تووشی ترس و دڵەڕاوكێ دەكات.رۆژنامەی میرەر بڵاویكردەوە بەرەبەیانی رۆژی شەممە دانیشتووانی ویلایەتی هاوایی ئەمریكا لەرێگەی مۆبایلەكانیانەوە نامەیەكیان پێگەیشتووە و تیایدا ئاگادار كراونەتەوە ویلایەتی هاوایی دەبێتە ئامانجی موشەكێكی بالیستی بۆیە پێویستە لە زووترین كاتدا روو لە پەناگایەك و شوێنێكی ئارام بكەن , ئەوەش ترس و دڵەڕاوكێی زۆری لە دڵی دانیشووانی ئەو ناوچەیە دروستكردووە بە جۆرێك كە زۆربەیان ماڵئاواییان لە یەكتر كردووە و پێیانوابووە دوای چەند دەقیقەیەكی تر كۆتایی بە ژیانیان دێت , بەڵام دواتر دەركەوتووە رووداوەكە بەهۆی هەڵەی كارمەندێكەوە بووە.
بەرێوەبەرایەتی فریاگوزاری بەرگری شارستانی هاوایی رایگەیاند كارمەندێكی بەڕێوەبەرایەتییەكە بەنیاز بووە سیستمێكی ئاگاداركردنەوە تاقیبكاتەوە بەڵام بەهەڵە دوگمەی سیستمەكەی لێداوە.
رۆژنامەی میرەر ئاماژەی بەوەشكرد ویلایەتی هاوایی لە رێڕەوی موشەكە بالیستییەكانی كۆریای باكوور دایە بۆیە پەیامەكە بەو رادەیە دانیشتووانی ئەو ویلایەتەی تووشی ترس و دڵەڕاوكێ كردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە