کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆكی كۆمپانیای ئەمازۆن دەبێتە دەوڵەمەنترین كەسی جیهان

.

10:00 PM - 13/01/2018

بەگوێرەی ئەو راپۆرتە رۆژنامەوانیانەی لەسەر سەروەت و سامانی كەسایەتیەكان و كۆمپانیاكان بڵاو دەكرێنەوە  لەئێستادا داهات و سامانی دارایی (جێف بزۆس) بەڕێوەبەری كۆمپانیای ئامازۆن بۆ بەبازاریكردن   گەیشتووەتە زیاتر لە 105 ملیار دۆلار و بۆتە دەوڵەمەندترین كەسایەتی جیهان
لەوچوارچێوەیەشدا بەهای پشكەكانی ئامازۆن لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئاستی پێوانەیی نوێیان تۆمار كردوەو تێكرای بەهای ئەو پشكانە گەیشتۆتە 105 ملیار و یەك ملیۆن دۆلار.
هەروەها  لەماوەی (12) مانگی رابردوودا  پشكەكانی كۆمپانیای ئەمازۆن بەرێژەی سەدا (57) بەرزبونەتەوەو بەتەنهاش لەم مانگەدا بەرزبونەوەی بەهای پشكەكان سەدا (6)ی تێپەراندوە.
دەستنیشانكردنی (بزۆس)ی بەڕێوەبەری كۆمپانیای ئامازۆن بە دەوڵەمەندترین كەسی جیهان لە كاتێكدایە  كە تائێستا (بیل گەیتس) سەرۆكی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت بە داهاتی (100) ملیار دۆلار لە یەكەمی ریزبەندیەكەدا مابۆوە.
هەروەها ئەو راپۆرتە رۆژنامەوانیانە ستایشی (بیل گەیتسیان) كردوە بەوەی چەند دەوڵەمەندە هێندەش دەستگیرۆیی هەژاران و لێقەوماوانی كردوەو لەو پێناوەشدا دەیان ملیار دۆلاری لە داهاتەكەی بەخشیوە بەو پێیەش ئەگەر (بیل گەیتس) بەشێكی ئەو داهاتانەی لەكارە خێرخوازیەكاندا خەرج نەكردایە ئەوە رەنگ بۆو سامان و داهاتەكانی (155) ملیار دۆلاریان تێ‌ بپەراندایە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە