کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی خشتەیەكی نوێ بۆ پێدانی مووچە بڵاو دەكاتەوە

.

09:55 PM - 13/01/2018

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم ئامادەكاری بۆ دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران دەكات و بەگوێرەی زانیارییەكانیش، لە 16ی ئەم مانگەوە خشتەیەكی نوێی دابەشكردنی موچەی بڵاودەكرێتەوە.
 لەوبارەیەشەوە  د. نوری عوسمان سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لەئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، بەماڵپەری تۆری هەواڵی سلێمانی ڕاگەیاندوە: دابەشكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەپێی ئەو داهاتەی حكومەت دەستی دەكەوێت، بەردەوامی دەبێت و بۆ ئەم مانگەش موچە دابەشدەكرێت و لە چەند رۆژی داهاتوودا خشتەیەكی نوێی موچە بڵاوبكرێتەوە.
ئاشكراشیكرد: لەم مانگەدا موچەی مانگی (10)ی ساڵی ڕابردوو دابەشدەكرێت و موچەی سێ مانگی كۆتایی 2017 ناكرێتە پاشەكەوت.
هەربەپێی زانیاریەكانی ئەو ماڵپەڕە موچەی سێ مانگی كۆتایی ساڵی ڕابردوو، كراونەتە چەك و لەگەنجینەكان دانراون، بەڵام ئەو چەكانە بۆ مووچە خەرج ناكرێت و هەركاتێكیش وەزارەتی دارایی بڕیاریدا بكرێنە پاشەكەوت، ئەوا بەهەمان شێوەی موچەی چوار مانگی كۆتایی ساڵی 2015، دەكرێنە پاشەكەوت، دەست بەدابەشكردنی موچەی مانگی یەكی ساڵی نوێ دەكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە