کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەنجومەنی جەماوەری قەزای خورماتو ڕاگەیەندرا.

.

08:27 PM - 13/01/2018

لەناحیەی ڕزگاری سەر بەقەزای كەلار كۆمەڵێك كەسایەتی قەزای خورماتوو كەلەئێستادا ئاوارەی سنوری كەلارن,ئەنجومەنی جەماوەری خورماتوویان ڕاگەیاند و لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیشدا ئامانجی ئەنجومەنەكەیان خستەڕوو.
لەوچوارچێوەدا  عادل ئەنوەر سەرۆكی ئەنجومەنی جەماوەری قەزای خورماتوو ڕایگەیاند,ئەنجومەنەكەیان دوو جۆر ئامانجی هەیە كەبەشێكیان ئامانجی نزیكن كەپێكهاتون لە گەڕانەوەی ئاوارەكان بەزوترین كات و پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ بەدواداچوون بۆ كێشەكانی خورماتوو بەتایبەت كێشەكانی دوای 16ی ئۆكتۆبەر و دابینكردنی هێزێكی بێلایەن بەمەبەستی پاراستنی قەزاكە, هەروەها ئاسایكردنەوەی دۆخی ئەمنی خورماتوو و گەڕانەوەی ئاشتی و عەدالەتی كۆمەڵایەتی و قەرەبوكردنەوەی زیانلێكەوتوانی شاری خورماتوو و داماڵینی چەك لەقەزاكە و بەستنی كۆنگرەی پێكهاتەكان,ئەمانە ئامانجی ئێستایانە.

1jO7X7bcTpw

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە