کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئارێز عەبدوڵا پێویستە كورد هاوپەیمانیەك بۆ هەڵبژاردن پێك بهێنێت

.

08:24 PM - 13/01/2018

ئارێز عەبدوڵا سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند ئەگەر وەزارەتی نەوتی عیراق گرێبەست و كارەكانی كۆمپانیای كار ڕابگریت ئەوا بەرووبوومی پاڵاوتنی نەوت لەو دوو پاڵاوگەیەی هەولێر كەسووتەمەنی بۆ هەرسێ پارێزگای هەولێر و دهۆك و نەینەوا دبین دەكات  دەوەستێت ، ئەوەش كاریگەری خراپی دەبێت و ناچار دەبێت لەدەرەوە هاوردە بكرێت كە ئەمەش تێچوویەكی زیاتری دەوێت.
سەبارەت بە هەڵبژاردنەكانی عیراق ، ئارێز عەبدوڵا پێی وابوو كوتلەی گەورەی عەرەبی دروستكراوە و ئەگەر كوردیش هاوپەیمانیەتیەك پێك نەهێنێت بەتایبەت لەَناوجە كێشە لەسەرەكان ، ئەوا زەرەرمەندی سەرەكی هەڵبژاردنەكان لیستە كوردستانیەكان دەبێت.

Q0zTgA7qXaM

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە