کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەركردەیەكی باڵای تەڤدەم دەڵێت بەشداری لەكۆنگرەی سوچی دەكەین هەرچەندە ئەو كۆنگرەیە سەركەوتوو نابێت.

.

07:25 PM - 13/01/2018

ئاڵدار خەلیل  سەركردە لە بزوتنەوەی تەڤدەم  لەچاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند: ئەمریكا پەلە ناكات لەپاشەكشەكردن لەو ناوچانەی  هاوكاری پێشكەش بە هێزەكانی سوریای دیموكرات كردووە لەدژی تیرۆریستانی داعش.پێشبینیشیكرد: پەیوەندییەكانی نێوان واشنتۆن و كورد لە رۆژئاوای كوردستان لەگەڵ دەستپێكردنی هەوڵەكانی ئەمریكا بۆ ئاوەدانكردنەوەی ئەو ناوچانە بەهێزتر ببێت.
سەبارەت بە بەشداریكردنیشیان لەكۆنگرەی سوچی كە لەروسیا بەڕێوەدەچێت، ئاڵدار خەلیل وتی: وەك كورد بانگهێشتكراوین بۆ بەشداریكردن لەكۆنگەرەكە و بەشداریشی تێدا دەكەین، بەڵام پێناچێت ئەو كۆنگرەیە سەركەوتوو بێ.
ئاڵدار خەلیل گومانی خۆشی دەربڕی لەوەی چەند سەد كەسایەتییەكی بەشداربوو لەو كۆنگرەیە لەماوەی دوو رۆژدا بتوانن چارەسەر بۆ قەیرانی سوریا بدۆزنەوە و ئەو پرسە پێویستی بەژمارەیەكی زۆرتری نوێنەرانی گەلی سوریایە. پێشبینیشیكرد جەنگ لەسوریا بچێتە قۆناغێكی ترەوە و ئەگەری ئەوەی لێناكرێت تا پێش ساڵی 2021 هیچ چارەسەرێكی گونجاو بۆ قەیرانی سوریا بدۆزرێتەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە