کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایگەیاند كۆبوونەوە لەگەڵ وەفدی هەرێمی كوردستان بەرهەمدار بووە.

.

07:23 PM - 13/01/2018

لیوا سەعد مەعن وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق  بە ئاژانسەكانی هەواڵی رایگەیاند كۆبوونەوەی وەفدی عیراق بەسەرۆكایەتی قاسیم ئەعرەجی وەزیری ناوخۆی عیراق و وەفدی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی كەریم سنجاری وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەیەكی بەرهەمدار بووە و لێكنزیكبوونەوە و تێگەیشتن لە نێوان هەردوولادا بەدیكراوە.
هاوكات لیوا سەعد مەعن راشیگەیاند هۆكاری كەڵەكە بوونی كێشەكان نەبوونی پەیوەندییە لەنێوان هەردوو لادایە و وەفدی هەرێمی كوردستان تێگەیشتنێكی باشیان بۆ دەستورو یاسای عیراق هەبووە و بریاروایە رۆژی دووشەممەی داهاتووش بۆ تاوتوێكردنی هەمووبابەتەكان بە ووردی دووبارە كۆببنەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە